الأربعاء، 28 مارس 2012

سەرۆک قسەی خۆی کرد، ئەی ئێمە چی بکەین



سەربەخۆیی كوردستان و راگەیاندنی دوڵەتی كوردی شتێكی چاوەروان كراوە بە تایبەت دوای وتار (نەورۆز نامە)ی سەرۆكی هەرێم كە ئاراستەی خەڵكی كوردستان كرد وەك موژدە وە بۆ سەركردایەتی پارتە عەربیكانی عێراق وەك هۆشیار كردنەوە كرد. كەواتە ئەو مافەی كە زەوت كرابوو چەندین قوربانی لە پێناودا دراوە بۆمان دەگەرێتەوە ئەگەر چی جارێ زووە قسە لەسەر كاردانەوەكانی دوای راكەیاندنەكە بكەین. بەڵام دەبێ ئامادەكاری پێشوەختە بكەین بۆ بەرەنگار بوونەوی هەر كاردانەوەیكی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی.
بۆیە پێویستە هەرچی زووە ناوماڵی كورد یەك بخرێتەوە ئەگەر چی ئەوە قسەی هەموو سیاسی و كارەكتەرە دیارەكانی كورد بە دەسەڵات و ئۆپوزیسۆنەوە. بەڵام بە فیعلی دەبێ ئەم كارە بكەین وە لەچوارجێوەی دورشم و موزایەدە بیخەینە دەرەوە هەنگاوی جدی بۆ بهاوێژین بەلام چۆن؟ ئەگەر ئەم بەڵام چۆنە ئاراستەی هەرلایەنێك لە دەسەلات و ئۆپۆزیسیۆن بكەیت ئەوە ئەركە قورسەكە دەخەنە سەر ئەستۆی لایەنی بەرامبەر و هەوڵ دەدەن خۆیان بێ بەری بكەن لەوی كە ئەمرۆ ناوماڵی كورد یەك نیە بۆ چارەسەركردنی هەر لایەكیان یەك فەردە پاكێج و مەرجی پێشوەختە دەخاتە سەرمێز وە هەموو دەرگاكان دادەخات كەواتە هیچیان بەهیچ نەكرد وناگەینە نەتیجە.. بەڵام من چارەسەرم لایەو دڵنیاشم كە باشترینیانە.. پرسیار دێتە پێشەوە. ئایا كەس گوێم لێ دەگرێ؟ ئایا من لەئاستی ئەو پرسەم؟ ئایا سەركردایەتی هەموو پارتەكان (ئۆپوزیسیۆن ، دەسەڵات) دەرفەت دەدەن كە تەمەن بچووكەكان لە دیوەخانەكانیان قسەیەك بۆ مەجلس بكەن یان دەبێت هەر بە پێوە بوەستن و پێلاوەكان رێزبكەین. بەهەرحاڵ من قسەی خۆم دەكەم كە ئەویش ئەم رستەیە (با لە خۆمەوە دەست پێبکەم)كە لە خوارەوە شی كردنەوەم بۆكردوە. بۆ یەكخستنی ناوماڵی كورد نەك (یەكخستنەوە) چونكە هەرگیز یەك ماڵ نەبووین بۆیە پێشنیارم بۆ سەرجەم پارتەكان:.
1- پرسی دروست بوونی دەوڵەتی كوردی ببێتە ئامانجی گشتی.2- شەری راگیاندنی دژ بە یەك رابگیرێت.3- راگەیاندنی ئازاد و سەربەخو بكەن بە ئلمانجی سەرەكی.4- ئۆپۆزیسیۆن و یەكێتی لە راگەیندراوێكدا تەئكید لە وتارەكەی سەرۆكی هەرێم بكەن و هاودەنگی خۆیان نیشان بدەن.5- سەرۆكی هەرێم سووربێت لەسەر بنبركردنی گەندەڵی و كۆمەلێك گەندەلكاری گەورە هەن سزایان بدات كە بەداخەوە لێژنەی چاكسازی نایانبینێت. یان باشتر وایە لێژنەیەكی كاراتر پێكبێنێت گەندەڵی لەرەگەوە هەلكێشن.6- داوا لە سەركردایەتی مەكتبی سیاسی پارتیمان دەكەم كە بریارێك دەربكات بە داخستنی هەموو ئەو ئەكاونتانەی كە هۆكارن بۆناكۆكی و ئاژاوە یان بەشێوازێكی تەندروست ئاراستە بكرێن كە خزمەت بە پارتی و نەتەوی كورد بكات نەك دوژمنی بۆ زیاد بكات. بێگومان ئەم داوایەم لە یەكێتیش هەیە.7- داوا لە سەرجەم بەرپرسەكان دەكەم كە ئەكاونتە فەیسبوكەكانیان دابخەن. چونكە دڵنیام كاتێكی زۆریان لێ دەگرێت و هیچ گرینگیشی بە ئێمە نابەخشێت و زیانی زیاترە بۆ؟ چونكە خەڵكی فێرە ماستاوچێتی كردووە؟8- سوپاس بۆ هەموو لایك و كۆمێنتێك كە بۆ ئەم بابەتە دەیكەن بەڵام لای من گرنگ ئەویە موعجیزەیەك دروست بێت و ئەم خاڵانە بگەینم بە سەركردایەتی پارتەكەی خۆم و ئەوانەی تریش.
 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق